Free Cursors
هه‌نیسک;
هه‌نیسک
måndag, februari 27, 2006
که‌شکه‌ وه‌ک پاییز خامۆش و مه‌لول
گه‌ڵای ئاره‌زووم زه‌ردو وشک با
هه‌تاوی چاوانم سارد،
ئاسمانی سینه‌م لانه‌ی ده‌رد با
گه‌رده‌لوولی خه‌م په‌لاماری دابام و
بارانی فرمێسکم دامێنی ڕه‌نگ کربام
چه‌ند جوان ده‌بوو گه‌ر پاییز بام
دڕنده‌، به‌تین، پڕ ڕه‌نگ
بیخوێنبا شاعرێک له‌ چاوانما
شیعرێکی ئاسمانی
له‌ که‌نارم مه‌شخه‌لی دڵێکی عاشق
گڵپه‌ی ده‌ردێکی نه‌هێنی هه‌ڵکربا
ئاوازی من وه‌ک...هاواری نه‌سیمێکی باڵشکاو
به‌ سه‌رجه‌سته‌ی په‌پوله‌کان، گه‌ردی خه‌می هه‌ڵڕشتبا
له‌ ئاینده‌ی جه‌وانیم روی ته‌ڵخی زستانێک و
ڕابردووم گڕی هاوینی عه‌شقێکی ناکاو
سینه‌م مه‌نزڵگه‌ی ئێش و په‌ژاره‌و گومان
که‌شکه‌ وه‌ک پاییز هه‌رده‌م خه‌زان بام
fredag, februari 24, 2006
نازانم چی بکه‌م له‌م دڵه‌م ؟چی بکه‌م بۆ ئه‌و خه‌یاڵه‌؟
خه‌یاڵم ژیانمه‌ و ئه‌زارم ئه‌یات
خه‌یاڵی خۆشه‌ویستیم
خۆشه‌ویستی من ڕاستی نیه‌ ،خه‌یاڵه‌
خه‌یاڵیشم تۆی
ئه‌کرێ‌ تۆ هیچ هه‌ستێکت نه‌بێ بۆ من؟؟
بۆ پێم ناڵێی ؟
بۆ وا ئه‌که‌ی ئه‌ی خوا؟
وه‌ره‌ با ببینه‌ تۆز
ئازاد بین له‌ جه‌سته
بۆ ئازارم ئه‌ده‌ی؟
بۆت گرینگ نیم‌ ئه‌زانم
ئێستا زانیت بۆ پێت ده‌لێم خه‌یاڵ
تۆ خه‌یاڵی
عه‌زابی بۆ من
و‌
منیش عاده‌تمه‌ له‌‌ خه‌یاڵا بژیم
ئێمه‌ عاده‌تمانه‌ له‌ خه‌یاڵا بژین


tisdag, februari 21, 2006

له‌وه‌ ناخۆشترنیه‌ که‌ بگریم و که‌سێک نه‌بێ
بڵێ چیته‌ ؟بۆ چی ده‌گری؟
که‌سێک باش بزانێ
تۆ خه‌ریکی برینه‌کانت به‌ فرمێسک ساڕێژ ده‌که‌یت و
ئاورێکت لێ نه‌داته‌وه‌
که‌سێکت خۆشویستبێ که‌ وه‌ک به‌رد بێ
بێ هه‌ست به‌رامبه‌ر توانه‌وه‌ت
...............
خولیاکانم هه‌موو چوون به‌ هه‌وادا
مه‌ودایه‌ک نه‌ماوه‌ بۆ هه‌ناسه‌دان
قه‌د هێنده‌ زه‌لیل نه‌بوومه‌
قه‌د هێنده‌ بێکه‌س نه‌بوومه‌
ته‌نیام به‌ قه‌د ئێواره‌یه‌کی خه‌مگینی پاییزی
ته‌نیام به‌ قه‌د خۆشه‌ویستی دایکێ بۆ کۆرپه‌که‌ی
ته‌نیام
.....