گۆشه‌ی ژوور پڕه له ته‌نهایی خۆم و هه‌ر شه‌وێکم یهڵدایهکه بێ مه‌حفه‌لی عه‌شق
حه‌زی ڕۆشتن له ده‌روونما سهڕاڕێژ بووه،به‌ڵام نازانم بۆ کوێ بڕۆم؟
ئه‌ی خۆدایا میهری ئه‌م ته‌نهاییه‌ی من چ خولیایه‌که، که زه‌ڕه زه‌ڕه‌ی وجوودم وه‌ک خووره ده‌خوا و
مێشکم به بزه‌یه‌کی شیرینی سه‌ر لێو ئه‌سیر ده‌کا
چه‌ند شه‌وێکه وه‌سوه‌سه‌ی سه‌فه‌ر حه‌زێکی شێتانه‌ی له ده‌روونما پێکهێناوه،نازانم
ئه‌مجاره‌یان به‌ره‌و چ سهرابێکم ده‌با،
به‌ره‌و کامه مه‌ئوا دوورم ده‌کا له هه‌موو که‌س و ناکه‌سێک
...
نازانم بۆچی ده‌ڵێن پێ له‌و گڕه‌ی ده‌روونت بنێ
کاتێک سهرکهشییهکهی وه‌کوو بارانێک هه‌موو جه‌سته‌م ته‌ڕده‌کا
له هه‌موو ویست و
خواست و
ئاره‌زووێک....
ئاخ حه‌زی سه‌فه‌ر هێنده جوانه که هه‌ست به ژین ناکه‌م
ژینێک که پێناسه‌که‌ی ده‌نکه ئه‌ڵماسه‌کانی دیده‌م و
گۆنا ته‌ڕ بووه‌کانما به بارانی ناپاکی
ئا ه ه ه ه ه ه ه ه ه ه ه ه ه ه ه ه ه ه ه ه ه ه ه
ده‌ڕۆم و له زه‌ریای بیرما وون ده‌بم
خولیاکانی سه‌فه‌ر ده‌ستپێکه‌رێکی ناکۆتایی ده‌بێ بۆم
ده‌ستپێکه‌رێکی ناکۆتایی بۆ ئه‌م دڵه بێ ئۆقرهیهم که ده‌ستی له ناز کێشاوه
و له ژێر لێوا چیرۆکی عه‌شقێکی بێ ئاکام
ده‌لێته‌وه
bo hende ba xam danusit hanisk xan????? ho kay aw hamu xama chya???haz akam bzanm gar ba arki nazani....
SvaraRaderaسلاو هه‌نیسك گیان ده‌ست خوش بو ئه‌و بلاگه جوانه، ووشه‌كانت زور ناسكن به‌لام خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زوریان پیوه دیارهههست ئه‌كه‌م دلی توش وه‌ك دلی من شكاوه، من هه‌موو ژیانم له پیناوی كه‌سیكی بیوهفادا دانا خوم كرده قوربانی تا بتوانم پیی بگه‌م و له‌ژیر سیبه‌ری بالایدا بـحهویمهوه به‌لام نه‌مزانی لای ئه‌و خوشه‌ویستی بی مانایه‌و وه‌ك نهمامیك له ره‌گ و ریشه‌وه ده‌رم ئه‌هینیت.. هه‌نیسك گیان ژیان به‌رده‌وامه لهكویی به‌ختیاریت دوزیه‌وه له‌وی هه‌وارت هه‌لده له‌كوی خه‌نده‌ت به‌ده‌ست كه‌وت له‌وی ره‌گ و ریشه‌ت داكوته ... به هیوای سه‌ركه‌وتن بو تو چاوه‌كه‌م..... شه‌یدا
SvaraRadera