Free Cursors
هه‌نیسک;
هه‌نیسک
fredag, augusti 18, 2006


ئه‌مه‌ی ئه‌مجاره‌یان هۆنراوه‌ی من نیه‌ به‌ڵکو شیعری کاک به‌ختیار عه‌لی ه‌ به‌ڵام قسه‌ی منه‌ بۆ تۆئه‌ی دڵ
با یار له‌ ماڵ ده‌رکه‌ین
ده‌ریکه‌ین وه‌ک ده‌رکردنی گورگێک له‌دارستان،
با وه‌ک سه‌گێکی پیر بیده‌ینه‌ به‌ر گوللــــه‌
،وه‌ک ده‌سکه‌لێکی بچکۆله‌ بیخه‌ینه‌ خوار
،با ترسی ئه‌مڕۆمان به‌ کراسه‌کانی بسڕین،
خوێنی خۆمان بسڕین به‌ داوێنی .
درۆ بۆ شه‌ره‌فی ڕێک خه‌ین ،
هیجا له‌ حه‌یای بخوێنین ،
با ماڵی بکه‌ینه‌ ته‌ویله‌ ،
یادی پڕ که‌ین له‌ زبڵی زبڵستان،
شه‌وی پڕ که‌ین له‌ ده‌ستی له‌ چه‌قۆ به‌دتر ،
نوێژی پڕ که‌ین له‌ کوفری کوفرستان،
با ده‌ریکه‌ین ،
ده‌ست نوێژی به‌ ئه‌تک بشکێنین،
با له‌ به‌رچاوی دونیا نیقابی پێ لاده‌ین،
له‌ به‌رچاوی خودا بیده‌ینه‌ ده‌ست فاسیق،
له‌ به‌رچاوی خودا شه‌یتانی لێ جوت که‌ین،
با یار له‌ ماڵ ده‌رکه‌ین
،ده‌ریکه‌ین وه‌ک ده‌رکردنی پشیله‌ له‌ حه‌وشی ماڵ،
ده‌ریکه‌ین بیبه‌ین وبلێین:
بخنکێ ئه‌ی خه‌راپترین یار،
بڵێین:
با کرمه‌ رێز بێت ئه‌م گۆشته‌ به‌ سه‌رمای زه‌مهه‌ریری ئه‌مساڵ،
بیخه‌ینه‌ سه‌ر ئاگر ئه‌م ده‌سته‌ ،
بیکه‌ینه‌ پیاڵه‌وه‌ ئه‌م خوێنه‌،
فڕێی ده‌ینه‌ سه‌ر شۆسته‌ وه‌ک دز وه‌ك‌ چروک وه‌ک قاحبه‌ی ڕوت و ڕه‌جاڵ،
با یار له‌ ماڵ ده‌رکه‌ین،
با ماڵ له‌ یار ده‌رکه‌ین،
ده‌ریکه‌ین له‌ ئاورنگی به‌یانی ،
نه‌هێڵین تێکه‌ڵ به‌ تکه‌ی شه‌ونم بێ ،
،ده‌ریکه‌ێن له‌ ماڵی په‌ڕه‌ی گوڵ،
نه‌هێڵین تێکه‌ڵ به‌ تامی مردن بێ،
نه‌هێڵین لێو بدا له‌ لێوی مانگه‌ شه‌و،
ده‌ریکه‌ین له‌ سوعبه‌ت و هه‌زه‌ل
،ده‌ریکه‌ین له‌ ده‌فته‌ری ژیان،
ده‌ریکه‌ین له‌ ڕه‌شنوسی ئه‌زه‌ل
،ده‌ریکه‌ین له‌ بالیفی سپی ،
ده‌ریکه‌ین له‌ به‌هه‌شت و باران،
ده‌ریکه‌ین له‌ سێبه‌ری که‌پر،
ده‌ریکه‌ین له‌ شنه‌بای خه‌رمان،
تفی تێکه‌ین به‌ ئه‌ندازه‌ی تفی ‌ ده‌ریا له ئاسمان
،حاشای لێ که‌ین وه‌کو حاشای به‌هار له‌ زستان
.ده‌ریکه‌یین،
مه‌حرومی که‌ین له‌ هه‌توان و داوا،
له‌ ڕه‌نگی خاك
،له‌ هه‌ستی ئاو
.له‌ پاکێتی هه‌وا
،ده‌ریکه‌ین له‌ غاری ئه‌سپه‌ شێ
،ده‌ریکه‌ین له‌ خوێنی عاشقانی دێ
،ده‌ریکه‌ین له‌ خه‌نده‌ی گیا
،له‌ بزه‌ی سوری گێلاس
،له‌ پێکه‌نینی هه‌رمێ،
ده‌ریکه‌ین له‌ قافیه‌و سه‌روا
،ده‌ریکه‌ین له‌ مۆسیقاو نه‌وا،
ده‌ریکه‌ین له‌ سه‌ودای به‌هارانێ که‌ دادێ
،ده‌ریکه‌ین له‌ له‌نجه‌و لاری زه‌مانێ که‌ وا دێ
،با یار له‌ ماڵ ده‌رکه‌ین،
ده‌رگا به‌ ده‌رگاو ماڵ به‌ ماڵ با یار له‌ ماڵ ده‌رکه‌ین
،بێ یار با ماڵ پڕ که‌ین له‌ عه‌شق و مه‌حه‌ببه‌ت و ئه‌وینی خه‌یاڵی ئه‌و
،بێ یار ژیان پڕ که‌ین له‌ عه‌تر و گوڵاو میسکی به‌هاری ئه‌و
،ده‌ریکه‌ین و به‌ تارماییه‌کانی بڵێین
،فه‌رموو بۆ جینانی دڵ
،ده‌ریکه‌ین و به‌ سێبه‌ری بێژین وا به‌ خێر بۆ ڕه‌وه‌زی عاشقانی دڵ ..
fredag, augusti 11, 2006

هه‌موو کات بۆ نوسین دڵ هۆیه‌کی پێویسته‌
به‌ڵام بۆ نوسین له‌ تۆ دڵ به‌ بێ هۆش ده‌توانێ بنوسێ
ئه‌ی ئه‌مجاره‌یان نازانم بۆ ده‌ستم ده‌له‌رزێ؟
بۆ دڵی من که‌ هه‌رده‌ما به‌هانه‌ی تۆ ده‌گرێ، سه‌خته‌ بۆی نوسین له‌ تۆ؟؟؟نازانم
چون تۆ بنوسم
چونت بێنمه‌ به‌ر چاوانم که ‌به‌ وجودی پاک و بێگه‌ردو پیرۆزی تۆ له‌ دڵما ئازار نه‌گا
به‌ جۆرێ که‌ ببێ به‌ڵکو جوانی نیگا و ڕه‌نگه‌ کاڵه‌که‌ی چاوه‌ جوانه‌کانت که‌ ڕۆژیش له‌ پێش چاوانتا که‌م دێنێ بکێشم
نه‌ تۆ ڕۆژ نیت.............نه
ئه‌زانی ؟؟؟؟تۆ نه‌ مانگی نه‌ ڕۆژ نه‌ دنیا ،نه‌ شتێکی که‌ ببینرێ به‌ چاو
تۆ شتێکی گه‌وره‌تر و به‌رزتر له‌ هه‌موو شته‌کانی سه‌رئه‌م زه‌وییه
ده‌زانی هێندێ جار بیر ده‌که‌مه‌وه‌
تۆ نه‌ ئینسان به‌ڵکو فریشته‌ش نیت
بیر ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ ئه‌م خۆدایه‌ گه‌وره‌یه‌ تۆی له‌ جنسێکی که‌ له‌ خاکێکی که‌ خه‌ڵق کردووه‌
ڕه‌نگه‌ له‌ شوشه‌یه‌ک یان ئاوێ یان ئاوێنه‌.....نازانم
تۆ ویستێک یان ئاره‌زووێک نیت ئازیزم
چۆن له‌ سه‌ره‌تای هه‌ر ویستێکدا ده‌توانی ئاره‌زووێک ببینی
ڕه‌نگه‌ تۆ ئه‌و ویسته‌ یان کاتی به‌ دی هاتنی ئاواته‌کانیی
نازانم وه‌کوو هیچ شتێک نیت به‌ڵام هه‌موو شتێکی
بۆ درێژه‌ی پێ ده‌ده‌م ؟؟؟؟له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ووتم که‌ ناتوانم له‌ تۆ بنوسم
هیچ شتێ نازانم ته‌نیا ئه‌مه‌ نه‌بێ که‌
زۆۆۆۆۆۆۆۆر گه‌وره‌ی، زۆر به‌رزی
من هیچێک نیم جگه‌ له‌ ............ خۆت ده‌زانی ‌