خۆم خۆم ناناسمه‌وه
چیت لێکردم ئه‌ی خواوه‌ند؟
سه‌یری ئاسمان ده‌که‌م به چاوانی مه‌لوله‌وه
تا دڵی به حاڵم بسووتێ و به بارانی به‌رائه‌ت پاکم کاته‌وه له گوناه
گوناهی من سه‌رابێک بوو،سه‌رابێک که پڕه له نزای شێتانه
پڕ بوو له تێکه‌ڵ بوون و ئاڵۆز بوون
ئێستا ده‌ڵێم بباره باران ،بباره سه‌رم نم نم
نه‌وازیشم که ،به دڵۆپه‌کانت هه‌موو جه‌سته‌م ماچ که
پاکم که‌وه له گوناه
ئاخر تۆ خۆت ده‌زانی به‌ڵێن وابوو جگه له تۆ که‌س ماچ نه‌که‌م
جگه له تۆ که‌س بۆن نه‌که‌م ، جگه له تۆ ئامێزم بۆ یارێکی تر نه‌که‌مه‌وه
جگه له تۆ که‌س نه‌وازیشی ئه‌م جه‌سته په‌سته‌م نه‌کا
جگه له تۆ هیچ خواوه‌ندێ نه‌بێت به ماڵی دڵم
به‌ڵام سه‌د حه‌یف و مه‌خابن ،ئه‌و به‌ڵێنه‌ی من دام به تۆ ،به‌ڵێنێکی کوردانه بوو ،کوێرانه بوو
ئه‌مجاره‌ش دۆڕام ئازیزم