Free Cursors
هه‌نیسک;
هه‌نیسک
fredag, april 20, 2007

ساڵێک چوو، ساڵێک بێ تۆیی، ساڵێک بزانیت و هه‌ست بکه‌یت که‌ به‌شێک له‌ خۆت قه‌د نابینیته‌وه

یان بۆ بینینی هه‌ر شه‌و له‌ یه‌زدان بپاڕێیته‌وه‌ که‌ بێته‌ خه‌ونت

یه‌ک ساڵ به‌ درۆ پێکه‌نین ،یه‌ک ساڵ وه‌ک مردووێک ژیان کردن

نازانم ئه‌مساڵ بۆ وا دره‌نگ ڕۆیشت، هه‌ست ئه‌که‌م سه‌ده‌یه‌که‌ لێم وونی

ئه‌زانیت بێ تۆیی چه‌نده‌ سه‌خته‌؟

بێ تۆ ژیان ژه‌هرێکه‌ که‌ ئه‌بێ هه‌موو ڕۆژێک نۆشی که‌م

‌فرمێسکه‌کانیشم ئیدی شه‌رمم لێ ئه‌که‌ن، ئه‌زانن که‌ هیچ برینێکم ساڕێژ ناکه‌ن

ئه‌زانن که‌ بێ ده‌سه‌ڵاتن به‌رامبه‌ر توانه‌وه‌م

ئاخ که‌ خه‌مگینم خودایه

جاران مانای خه‌مگینیم نه‌ده‌زانی،که‌چی ئێستا هه‌موو جه‌سته‌م هه‌ست به‌ خه‌مگینی ئه‌کا،وا که‌ هه‌موو ئێسقانه‌کانم لا گه‌ڵیا ده‌له‌رزێ،ژان ده‌کات

جاران خه‌مم بۆ شتی بچووک ئه‌خوارد، ئێستا پێکه‌نینم به‌ هه‌موو خه‌مه‌کان دێت

هه‌ست ئه‌که‌م که‌س به‌ قه‌د من ئازار ناکێشێ

که‌س له‌م فرمێسکانه‌ی من له‌م هه‌ناسه‌ ساردانه‌م تێناگا

خۆزگه‌ ئه‌خوازم جارێک بمدیبایته‌وه‌، ده‌سته‌ جوانه‌کانتم بگرتایه‌

ئاخ که‌ بیری ئه‌و نیگا جوانه‌ت ئه‌که‌م

خوزگه‌ ئه‌م یه‌ک ساڵه‌ خه‌ونێک بوایه‌ و قه‌د لێم وون نابایته‌

یا خۆزگه‌ منیشت له‌ گه‌ڵ خۆتا ئه‌برد

خۆزگه‌ به‌س بۆ چرکه‌یه‌ک ئه‌هاتی و تێرتێر سه‌یری باڵاتم بکردایه‌

ئه‌زانی ئه‌و ڕۆژه‌ی تۆیان نێژت منیش له‌ گه‌ڵ تۆ ڕۆحی خۆم وهه‌ستی خۆمم نێژت

خۆزگه‌ جه‌سته‌شمم لای تۆ بنێژتایه‌

‌خۆزگه‌ تۆ قه‌د نه‌چووبای

خۆزگه‌ ڕاستیه‌ک به‌ ناوی مردن نه‌بایه‌

ڕۆحت شاد تاقانه‌ترینم

ئه‌ی تاقه‌ هاوده‌م و هاوڕازم

چاوه‌ڕێم به‌
måndag, april 09, 2007


دڵت دڵمه‌، دڵم دڵته

به‌ دڵ دڵم دڵتی ئه‌وێ

دڵه‌که‌م دڵت نه‌بێ دڵم له‌ لێدان ئه‌که‌وێ



ساته‌کانی له‌ گه‌ڵ تۆدا بوون له‌ نیگاتا پشکووتن

هه‌ستی عه‌شق له‌ تۆ بینین وه‌کو خه‌ونێکه‌ له‌ خه‌ودا

له‌ گه‌ڵتا ڕۆیشتن له‌ گه‌ڵتا مانه‌وه

وه‌کو چیڕۆک له‌ تۆ خوێندن بۆ هه‌میشه‌ تۆ ویستن

وه‌کو تینویه‌تی ئاوه‌

ئه‌گه‌ر چاوه‌کانت منی ویستایه‌ له‌ نیگایه‌کتا ئه‌مردم

گه‌ر ده‌سته‌کانت هی من بوایه‌ گیانم به‌ ده‌ستتا ئه‌سپارد

گه‌ر ناومت بهێنایه‌ ئیتر فه‌رامۆشم نه‌ده‌کردی

گه‌ر له‌ گه‌ڵما ئه‌‌مایته‌وه‌ هه‌موو دونیام ئه‌بردی

به‌ڵام بێ تۆ سه‌رسپاردن بێ تۆ و عه‌شقی تۆ بوون

له‌ نێو ته‌م و مژی شه‌قاما مانه‌وه‌

بێ تۆ ئه‌ی باشی من

مه‌حاڵه

بێ تۆ حه‌تا زیندوو مانه‌وه‌ بێ ئامانج هه‌ناسه‌ کێشان

‌ تا ئه‌به‌د تۆ نه‌بینین بۆ من ڕه‌نج و عه‌زابه‌

له‌ ئاسمانی عه‌شقما جگه‌ له‌ تۆ باڵنده‌یه‌ک نیه‌

له‌ خامۆشی لێوه‌کانما جگه‌ له‌ ناوی تۆ ناوێکی تر نیه‌

له‌ نێو دڵما خۆشه‌ویستم هیچ که‌سێ جێگه‌ی نیه‌

دڵی شه‌یدام جگه‌ له‌ تۆ که‌سێکیکه‌ی خۆش ناوێ

گه‌ر چاوه‌کانت منی ویستایه‌ له‌ نیگایه‌کتا ئه‌مردم

گه‌ر ده‌سته‌کانت هی من بوایه‌ گیانم به‌ ده‌ستتا ئه‌سپارد