Free Cursors
هه‌نیسک;
هه‌نیسک
torsdag, september 20, 2007


نیگام به‌ ڕێگایه‌
و
ئومێدی هاتنت له‌ سه‌ر رووخسارما وشک بووه
خۆزگه‌ بێیت و ببینی که‌ دڵم
بێ تۆ له‌ گوڵ و پێکه‌نین بێزاره‌

نیگام له‌ سپێده‌ی به‌یانیه‌وه‌ تاوه‌کوو تاریکی شه‌و بێداره‌

خۆزگه‌ بێیت و ببینی که‌ بێ تۆ
خنکاوم له‌ ناو خه‌مه‌کانا
بێکه‌س و سه‌رگه‌ردان
له‌ به‌ینی هه‌موو مرۆڤه‌کان
ماندوو و ته‌نیام
خۆزگه‌ بێیت و ببینی که‌ ته‌نیا
یادی تۆ تیماری ده‌ردی منه
من ئه‌زانم و ئه‌و خوایه
ده‌نگی هه‌نگاوی پێت
هانده‌ری ترپه‌ی دڵمه
تۆ به‌س وه‌ره‌ ئه‌ی هه‌موو باشی
ئه‌ی سه‌ڕاڕێژ له‌ میهرو سه‌فا
ئه‌ی هیوای من و مان و ژیان
تۆ وه‌ره‌ تاوه‌کوو کاروانی خه‌مم
به‌ نه‌غمه‌ی ده‌نگی تۆ به‌ کۆتایی بگا

تۆ وه‌ره‌ تاوه‌کوو دنیای خۆشی په‌نجه‌ره‌یه‌ک بۆ منیش ئاوه‌لا بکا

تۆ وه‌ره‌ تاوه‌کوو به‌ بوونی تۆ

خه‌م و خه‌فه‌ت و دڵ توندی

هه‌مووی به‌یه‌کرا له‌ گۆڕ بنێم
تۆ وه‌ره‌ تاوه‌کوو په‌نجه‌ی پڕ میهرت
گۆنای سه‌ردی من ناز بکا
چاوه‌ڕێم، چاو له‌ ده‌رگا
که‌ی دێیت؟؟؟؟؟
خۆزگه‌ زوو ئه‌هاتی
و
.......................