Free Cursors
هه‌نیسک;
هه‌نیسک
lördag, januari 05, 2008



ئه‌ی که‌ ئه‌مشه‌و بیری ده‌که‌م،
نازانم ئه‌و نووسینانه‌م ده‌خوێنیته‌وه‌ یان نه‌ ،به‌ڵام من به‌و ئۆمێده‌وه‌
ده‌نووسم که‌ ده‌یخوێبیته‌وه‌.هه‌ست ده‌که‌م قه‌د ناتوانم له‌ یادت که‌م،ئه‌مشه‌و
له‌ گه‌ڵ ره‌فیقێکم ڕه‌سممان ده‌گرت،له‌ پڕا چاوم پڕ بوو له‌ فرمێسک،هاورێکه‌م گوتی
چ بوو؟لۆ له‌ پڕا ده‌گری؟نه‌متوانی وه‌ڵامی بده‌مه‌وه‌ ،خوایه‌ گیان له‌ ده‌روونما
چ گڕێک بوو مه‌گه‌ر خۆت بزانی خودایه‌.ده‌زانی؟ئه‌مشه‌و بیری هه‌موو شته‌
کۆنه‌کانمان که‌وتمه‌وه‌،بیری خه‌یاڵه‌ بێ ماناکانمان،بیری ڕه‌سم گرتنمان، بیری
شه‌ڕه‌کانمان،بیری ئه‌وه‌ که‌وتمه‌وه‌ که‌ به‌ سات له‌ بۆ شیعرێک که‌ ده‌مانخوێنده‌وه‌ ده‌گریاین و له‌ پڕا ده‌ستمان ده‌کرد به‌ قاقای پێکه‌نین ،ئاخ لۆ وامان لێ هات؟لۆ له‌ بۆ که‌سێک که‌ حازر بووم گیانی خۆمی
پێشکه‌ش که‌م وا دوور بوومه‌ که‌ ده‌بێ لێره‌وه‌ پێی بڵێم: بیرت ده‌که‌م؟تۆ
که‌ هه‌موو که‌سی من بووی،هاوڕێ ، هاوگیان،په‌نا، هاوده‌نگ،ئه‌سڵه‌ن تۆ ئه‌من بوویت
و ئه‌من ئه‌تۆ.سه‌رم دێشی زۆۆۆر،وه‌ڵامێکم له‌ بۆ ئه‌و پرسیارانه‌ی خۆم نیه،یانی هیچ شتێک ناتوانێ ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ بپچڕێ.ئه‌گه‌ر خوێندته‌وه‌ بزانه‌ خۆشترین ڕۆژه‌کانی
ژیانم له‌ گه‌ڵ تۆ بووه ، هێشتا خۆشم ده‌وێیت زۆۆۆر و بیرت ده‌که‌م ‌