Free Cursors
هه‌نیسک;
هه‌نیسک
onsdag, september 28, 2005
چ ده‌نگێکی خۆش بوو
ده‌نگێکی به‌ سۆز
پڕ له‌ خۆشه‌ویستی
ده‌نگێک بوو سه‌ڕاڕێژ له‌ ماندووی ژیان
بێ هێز
هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بڵێ باشم زۆری بۆ خۆی هێنا
ووشه‌کان له‌ ده‌میا به‌ گرانی ده‌سووڕانه‌وه‌
به‌ ده‌نگی هه‌ستم کرد بیرم ئه‌کا
منیش بیرم کردووه‌.......بیری مانگم کردووه‌
وه‌ک هه‌موو جارێک هانا ده‌به‌م بۆ وێنه‌کانی
وێنه‌کانی بێده‌نگ وه‌ک زه‌رده‌په‌ڕه‌ی پاییز
رۆژێ پڕ بوون له‌ خولیا....پڕبوون له‌ شادی
ئێستا که‌ چی ته‌نیا فرمێسکه‌کانن که‌ نه‌وازشیان ئه‌که‌ن
سه‌یری چاوی ئه‌که‌م
پڕه‌ له‌ دڵنیایی،ئاسووده‌م ئه‌کا
برۆکانی چیایه‌کن سه‌ربه‌رز
گۆنه‌کانی هێنده‌ میهره‌بان
لێوه‌کانی که‌ ته‌نیا دوعا و نزای لێ هاتووته‌ ده‌ر بۆمان
قژی هه‌روه‌ک رێگایه‌کی پڕ پێچ و ئالۆز په‌رێشان که‌وتۆنه‌ته‌ سه‌ر شانه‌کانی که‌ به‌ خه‌م داپۆشراوه‌
یادی ئامێزی وه‌ک نه‌سیمێکی به‌هاری نه‌شئه‌م پێ ده‌به‌خشێ
به‌سه‌ ئیتر تاکه‌ی له‌ گه‌ڵ وێنه‌کان بدوێم؟
تا که‌ی گوڵی چاوه‌ڕوانی بچینم.....
که‌ی ئه‌بێ ئه‌م دڵه‌ زامدارو ته‌نیایه‌ی من به‌ دیداری فریشته‌یه‌ک گه‌ش بێته‌وه‌؟
به‌سه‌ ئیتر..... به‌سه‌ خه‌یاڵ........
tisdag, september 27, 2005


فریشته‌ی من کوێر بم بۆت که‌ نه‌شته‌رگه‌ریت هه‌یه‌ و من لات نیم،ده‌ردو به‌ڵات بێ بۆ من .هه‌موو که‌سم خۆ تۆ نه‌بی من ناژیم،تۆخۆدا ئاگات له‌ خۆت بێ
هه‌توانی ژینم، گشت که‌سم مه‌مره‌ ،به‌هێز به‌......
نه‌ باوه‌ر ناکه‌م تۆ هیچت لێ بێ دایه،خۆدا هێنده‌ش بێره‌حم نیه‌ تۆ له‌ من بستێنێ...
ماوه‌یه‌که‌ له‌ تۆ دوورم ،هه‌ر رۆژ به‌ هیوای ئامێزی تۆ پێڵووم لێک ده‌نێم ،سه‌رینه‌که‌م له‌ ئامێز ده‌گرم له‌ جێگای تۆ دایه‌ ،ئاخر سه‌رین که‌ی ده‌گات به‌ ئامێزی گه‌رم و به‌ سۆزت؟به‌ڵام چی بکه‌م که‌ تۆ نه‌بی له‌ لام......
دوێنێ له‌ ته‌له‌فۆن که‌ ووتم تۆ بمری منیش خۆم ده‌کوژم،ووت نه‌ کچم تۆ ده‌بێ ئاگات له‌ خۆشکت بێ،ئاخر گوڵم بێ تۆ من چۆن ده‌ژیم ؟
من هه‌ر شه‌و تا گوێم له‌ ده‌نگت نه‌بێ ناتوانم بخه‌وم دایه‌......
بێ تۆ هیچم.......بێ تۆ من نیم .......بێ تۆ من نیم نیم نیم
خوایه‌ مه‌رگم پێش مه‌رگی که‌وێ که‌ من بێ ئه‌و ناتوانم نابێت دڵم له‌ ترپه‌ دا بێ
خۆشم ده‌وێی فریشته‌که‌م





چه‌ند جوانی وه‌ک شه‌رمی پاییز
وه‌ک به‌فره‌ دلشکاوه‌کانی دره‌خت
وه‌ک چۆله‌که‌ بێده‌نگه‌کان
وه‌ک بیناییه‌ ئه‌به‌دییه‌کان
وه‌ک پێکه‌نینی رووبار له‌ پرسیاره‌کانی شه‌و
ئێستا له‌ کوێی بۆ لێم ونی؟

بیر ده‌که‌مه‌وه‌ به‌ره‌و چیرۆکه‌ به‌ جێ ماوه‌کان
ئه‌وه‌ چی بوو،خه‌یاڵ بوو?
چۆن له‌ داڵانی ئه‌م شاشه‌ ئه‌له‌کترۆنیکیه‌وه‌
بڕوایه‌کی وا دروست ئه‌بێ
زیاتر و زیاتر خۆشم ویستی
له‌عنه‌تی ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ش زوخاوی پێگه‌یشتن و دابڕانێک ئه‌بێت،خۆم ده‌زانم
زوخاوێكێ ئه‌به‌دی بۆ تۆ ئه‌ی فریشته‌
تۆی مه‌مله‌که‌تی نه‌رمی
تۆی سه‌نگینی و سه‌روه‌ری چیا ئاسا
تۆح جوانی و ده‌لال
ئه‌زانی ئه‌وده‌م گه‌یشتمه‌ ترۆپکی خه‌یاڵێکی سه‌یر
هه‌ردووکمان تێیدا ئازاد
هه‌ردووکمان بۆ له‌زه‌ت و خۆشی‌ هاوارمان ده‌کرد
لێم گه‌ڕێ به‌ شیرینی ئه‌و خه‌یاڵه‌ ئه‌به‌دی بێ
لێم گه‌ڕێ با نه‌نووم
لێم گه‌ڕێ با بژیم
هیچ نه‌بێ بۆ سه‌ری ئه‌و په‌نجه‌ سیحریانه‌
ئه‌وه‌ته‌ پرچم وه‌ک که‌مانچه‌ ده‌ژانێ
بۆ بمرم ئه‌ی ئه‌زرائیل?
بۆ نه‌ژیم ئه‌ی چۆله‌که‌کانی به‌یانان........
شیعری ئازیزه‌ک
شه‌و چه‌ند جوانه‌
نه‌هێنیه‌کی ناکۆتاییه‌
ماچێکی له‌ ڕوومه‌تی ته‌نهاییه‌‌
ته‌ماشایه‌کی لاری دووره‌
هه نسکی عه‌شقێکه‌ که‌ که‌س تێیناگا
شه‌و
ئه‌لێی چرکه‌ی عزه‌به‌تی له‌ دایک بوونه‌
شه‌و ساته‌کانی ته‌نهایی بووتڵ و شیعر و دره‌خته‌
شه‌و هه‌موو شتێکه‌
یار نه‌بێ
شیعری. هاورێیه‌ک