Free Cursors
هه‌نیسک;
هه‌نیسک
måndag, oktober 24, 2005

وه‌ک مناڵ پاکم

وه‌ک مناڵ ئه‌گریم

وه‌ک مناڵ کێوه‌کانی خه‌م وورد ئه‌که‌مه‌وه‌ بۆ ئه‌شک

وه‌ک مناڵ سه‌یری چاوانی جوان و درۆ ئه‌که‌م

وه‌ک مناڵ درۆکانی ژیان تێده‌گه‌م

وه‌ک مناڵ ده‌ست ئه‌به‌م بۆ هه‌موو که‌سێک وا ئه‌زانم دایکمه

وه‌ک مناڵ ئه‌ڵێم ماڵئاوا
و
وه‌ک مناڵ په‌شیمان ئه‌بمه‌وه‌
måndag, oktober 10, 2005
خامۆش بوونێکی ئه‌به‌دی
له‌ کاتێکی ناکۆتایی به‌ نیگایه‌کی مردوو، بێباکانه‌ وشک بوون له‌ دوکه‌ڵی جگه‌ره‌یێ
وشک بوون له‌ وێنه‌ی پیاله‌یه‌ک،له‌ گوڵێکی بێره‌نگی سه‌ر فه‌رشێ ‌و خه‌تێکی نامۆ به‌ سه‌ر دیوارێ
ئه‌کرێت په‌نجه‌ وشکه‌کان په‌رده‌کان لاده‌ن ،ڕێژنه‌ی باران و مناڵێک به‌ تۆپێکی ره‌نگین ببینرێ
گارییه‌کی ڕزیو به‌ خێرایه‌کی پڕ له‌ ده‌نگه‌ ده‌نگ گۆڕه‌پانێ جێ بێڵێ
ئه‌کرێت پاشماوه‌ی به‌ر په‌نجه‌ره‌ بین به‌ڵام که‌ڕ به‌ڵام کوێر
ئه‌کرێت به‌ ده‌نگێکی نامۆ بقیڕێنین خۆشم ئه‌وێی
مانه‌وه‌یه‌کی فریشته‌ ئاسا له‌ ئامێز پیاوێکا
ئه‌کرێت جه‌سته‌ییه‌کی ناسک به‌ مه‌مکانی به‌ شه‌هوه‌ت داگیرساو له نێو جێگای مه‌ستێ بێ‌ تاوانی عه‌شق ناپاک بکرێ
ئه‌کرێت زیره‌کانه‌ هه‌موو مه‌ته‌ڵێکی سه‌یر ڕیسوا بکرێ
ته‌نیا به‌ وه‌ڵامێکی به‌ فێرۆ دڵ خۆش بکرێ ,وه‌ڵامێکی به‌ فێرۆ 5 یان 6 پیت
ئه‌کرێت ته‌مه‌نێ که‌رنۆش به‌رین بۆ گۆرێکی سارد ,خوا بنێینه‌ گۆڕێکی نامۆ
په‌ژموورده‌ بین وه‌ک پیره‌مێردێکی نزا خوێن له‌ گۆشه‌ی مزگه‌وتێکا
ئه‌کرێت چاوی تۆ له‌ تیله‌ی قه‌هرا له‌ دوگمه‌ی بێڕه‌نگی پێڵاوێکی دڕاو بچێ
ئه‌کرێت جوانی چرکه‌یه‌ک به‌ شه‌رمه‌وه‌ بشارینه‌وه‌ وه‌ک شاردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌کی ناشیرین له‌ نێو سنوقێکا
ئه‌کرێت له‌ چوارچیوه‌ی خاڵی ڕۆژێکا، وێنه‌ی تاوانبارێ به‌ تێکشکاوی هه‌ڵواسینه‌ دیوار
ئه‌کرێت به‌ وێنه‌ و نه‌خشی پوچ درزی دیوارێ بپۆشین
دونیای خۆمان ببینین له‌ نیگای بووکه‌ شووشه‌یه‌کا
ئه‌کرێت له‌ ناو سنوقێکی پڕ له‌ هه‌رزه‌یی ساڵانێکی دوور بخه‌وێنین
ئه‌کرێت له‌ گه‌ڵ هه‌ر گوشینی ده‌ستێکی فێرۆ هاوار بکه‌ین
ئاه........... زۆر خۆشبه‌ختم
måndag, oktober 03, 2005
ئه‌ی یاری به‌د
قه‌له‌م ئه‌گرم به‌ ده‌ستمه‌وه‌ ئه‌مه‌وێ شتێکت بۆ بنووسم ،نازانم ده‌یخوێنیته‌وه‌ یان نه......... دڵنیا نیم
له‌و کاته‌ی رۆشتی به‌ قه‌د جوانی شیعر خه‌مێکی بێ پایانت کرده‌ میوانم
نازانم ئه‌مه‌ رقه‌؟یان تۆڵه‌یه‌؟
بۆ بێده‌نگی ئه‌ی خوا؟
تۆ نازانی ئه‌و ساتانه‌ی لێم وونی چیم لێ ئه‌که‌ی
ئه‌وه‌تا ئه‌و کچه‌ سه‌رکه‌شه‌ی جارانت خه‌مێکی تاریک بۆته‌ پاشماوه‌ی ژینی
ئه‌وه‌ته‌ دڵم بزانه‌ چی لێهاتووه‌
ئازیزم بێ تۆ نه‌ چیایه‌کم سه‌ربه‌رز و نه‌ کچێکم سه‌رکه‌ش
بێ تۆ
له‌ کێ تووڕه‌ بم؟
به‌ کێ بڵێم نازانم؟؟؟؟؟
بیرت ئه‌که‌م به‌ قه‌د شه‌رمی پاییز
به‌ قه‌د ساده‌ییم
خۆشم ئه‌وێی
ئه‌زانم بۆ تۆ خه‌ونێک بووم که‌ نه‌هاته‌ دی
بۆ من سه‌رابێک بووی
تاوانێ بووی
ژه‌هرێک بووی شیرین
گه‌ر ئه‌م نامه‌یه‌ت خوێنده‌وه‌
ئه‌وه‌ بزانه‌ له‌و به‌ر باخچه‌کانی چاوه‌روانی کچێ چاوه‌رێته‌
لێواو لێوه‌ له‌ خۆشه‌ویستی
سه‌راڕێژه‌ له‌ عه‌شق
ده‌سته‌ تینووه‌کانی هانات بۆ ئه‌به‌ن
چاوه‌ڕێتن ئه‌ی خه‌راب