Free Cursors
هه‌نیسک;
هه‌نیسک
måndag, oktober 10, 2005
خامۆش بوونێکی ئه‌به‌دی
له‌ کاتێکی ناکۆتایی به‌ نیگایه‌کی مردوو، بێباکانه‌ وشک بوون له‌ دوکه‌ڵی جگه‌ره‌یێ
وشک بوون له‌ وێنه‌ی پیاله‌یه‌ک،له‌ گوڵێکی بێره‌نگی سه‌ر فه‌رشێ ‌و خه‌تێکی نامۆ به‌ سه‌ر دیوارێ
ئه‌کرێت په‌نجه‌ وشکه‌کان په‌رده‌کان لاده‌ن ،ڕێژنه‌ی باران و مناڵێک به‌ تۆپێکی ره‌نگین ببینرێ
گارییه‌کی ڕزیو به‌ خێرایه‌کی پڕ له‌ ده‌نگه‌ ده‌نگ گۆڕه‌پانێ جێ بێڵێ
ئه‌کرێت پاشماوه‌ی به‌ر په‌نجه‌ره‌ بین به‌ڵام که‌ڕ به‌ڵام کوێر
ئه‌کرێت به‌ ده‌نگێکی نامۆ بقیڕێنین خۆشم ئه‌وێی
مانه‌وه‌یه‌کی فریشته‌ ئاسا له‌ ئامێز پیاوێکا
ئه‌کرێت جه‌سته‌ییه‌کی ناسک به‌ مه‌مکانی به‌ شه‌هوه‌ت داگیرساو له نێو جێگای مه‌ستێ بێ‌ تاوانی عه‌شق ناپاک بکرێ
ئه‌کرێت زیره‌کانه‌ هه‌موو مه‌ته‌ڵێکی سه‌یر ڕیسوا بکرێ
ته‌نیا به‌ وه‌ڵامێکی به‌ فێرۆ دڵ خۆش بکرێ ,وه‌ڵامێکی به‌ فێرۆ 5 یان 6 پیت
ئه‌کرێت ته‌مه‌نێ که‌رنۆش به‌رین بۆ گۆرێکی سارد ,خوا بنێینه‌ گۆڕێکی نامۆ
په‌ژموورده‌ بین وه‌ک پیره‌مێردێکی نزا خوێن له‌ گۆشه‌ی مزگه‌وتێکا
ئه‌کرێت چاوی تۆ له‌ تیله‌ی قه‌هرا له‌ دوگمه‌ی بێڕه‌نگی پێڵاوێکی دڕاو بچێ
ئه‌کرێت جوانی چرکه‌یه‌ک به‌ شه‌رمه‌وه‌ بشارینه‌وه‌ وه‌ک شاردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌کی ناشیرین له‌ نێو سنوقێکا
ئه‌کرێت له‌ چوارچیوه‌ی خاڵی ڕۆژێکا، وێنه‌ی تاوانبارێ به‌ تێکشکاوی هه‌ڵواسینه‌ دیوار
ئه‌کرێت به‌ وێنه‌ و نه‌خشی پوچ درزی دیوارێ بپۆشین
دونیای خۆمان ببینین له‌ نیگای بووکه‌ شووشه‌یه‌کا
ئه‌کرێت له‌ ناو سنوقێکی پڕ له‌ هه‌رزه‌یی ساڵانێکی دوور بخه‌وێنین
ئه‌کرێت له‌ گه‌ڵ هه‌ر گوشینی ده‌ستێکی فێرۆ هاوار بکه‌ین
ئاه........... زۆر خۆشبه‌ختم