Free Cursors
هه‌نیسک;
هه‌نیسک
lördag, februari 24, 2007

چاوه‌کانم ئه‌به‌ستم

ئه‌مه‌وێ بۆ جارێکیش بووبێ وه‌ک جاران بم

ئه‌زانی؟سه‌خته‌

چاوه‌کانم ئه‌سوتێن و فرمێسک ڕێگام پێ نادا ووشه‌یه‌کیش بێت بڵێم

ئه‌زانم خۆشه‌ویستی درۆیه‌

ئه‌زانم عه‌شق ئه‌مرێ و

چیتر کات نه‌ماوه‌ بۆ مان
torsdag, februari 08, 2007


خۆدایه‌
هه‌ر کاتێک بیر له‌ تۆ ئه‌که‌مه‌وه‌ دڵم ئاسووده‌ ئه‌بێ، له‌ هه‌مان کاتا تۆفانێک سه‌رسامم ئه‌کا
هه‌ستێکی سه‌یره‌ *ئاسووده‌ییه‌کی تۆفانی*ه‌
هه‌میشه‌ یادی تۆ ئۆمێدی منه‌ ،ئۆمێدێک که‌ ناتوانی له‌ یادی که‌ی،چونکه‌ تۆ هه‌ی خۆدایه‌
هه‌میشی که‌ دڵته‌نگ ئه‌بم وه‌کوو ئاواز ئه‌م نزایه‌ دێته‌ گوێما
الی بذکر الله‌ تطمئن القلوب
وه‌ یادی تۆ وه‌کوو نه‌سیمی به‌هاری،وه‌ک دڵۆپه‌کانی باران بۆ سه‌حرا ،به‌ وجودم ژیان ئه‌به‌خشی
هه‌میشه‌ حه‌ز ئه‌که‌م که‌ بتوانم ڕۆژه‌ک ئه‌م هه‌سته‌ بتوانم بکێشم وه‌ک نه‌خشێک
نه‌خشێک له‌ سه‌ر دڵ به‌ قه‌ڵه‌مێک له‌ ئیمان به‌ ڕه‌نگێک سه‌ڕاڕێژ له‌ پاکی
خۆدایه‌ کاتێک مرۆڤ له‌م دونیایه‌دا دڵته‌نگ ئه‌بێ،کاتێ نامه‌ردی ئه‌بینێ و ماندوو و دڵشکاوه‌ له‌ هه‌موو شتێ ،په‌نا بۆ تۆ ئه‌با
تۆی هه‌میشه‌ ئاماده‌
ئامێزێکی کراوه‌ بۆ دڵته‌نگییه‌کان
په‌نایه‌ک بۆ بێ په‌نایان
ئارام و قه‌راری دڵانی بێ قه‌رار
ڕۆشنایی دیده‌کان
مه‌ڕحه‌می زامی دڵ
که‌سی بێ که‌سان
منی شه‌رمه‌زار و گۆناهکار چۆن تاقه‌تی ئه‌م هه‌موو میهرو مۆحیبه‌ته‌ی تۆم بێ
که‌ هه‌میشه‌ میهره‌بانتر له‌ میهره‌بانی بۆمن
هه‌میشه‌ هه‌ست به‌ عه‌شقی ده‌روونت ئه‌که‌م ،هه‌رکاتێ که‌ له‌ تاریکی دونیایا ئه‌خنکێم ،نووری ڕزگاریم تۆی
هه‌ر چ کاتێ گۆشه‌گیر بم ده‌سته‌کانی پڕ میهری تۆیه‌ که‌ داوه‌تم ئه‌کا بۆ فڕین
باڵێ له‌ ئیمان وئۆمێدم پێ ئه‌به‌خشێ تا بتوانم له‌ نوور و ئیمانا تا ئه‌به‌د بفڕم
دڵی ئاسمانیش گیرا .هه‌وره‌کانی بێزاری کۆبوونه‌وه‌ و دڵوپ دڵۆپ ئاوی پاکی بوو که‌ له‌ ئاسمانا ئه‌بارییه‌ ڕوی زه‌وی
دیده‌کان شاهیدێک بوون له‌م جوانی و حه‌شامه‌ته‌
هه‌نگاوه‌کان ده‌سپێکه‌رێ بوون بۆ چوونه‌ ژێر باران
دڵۆپ دڵۆپ خۆشه‌ویستی بوو که‌ ئه‌باریه‌ ده‌شتی گۆنه‌کان و منی ته‌ڕ ئه‌کرد له‌ عه‌شق
وه‌
ته‌نیا تۆی که‌ به‌ره‌و ئاسووده‌ییم ئه‌به‌ی و ئه‌ڵێی بانگم که‌
ادعونی استجب لکم
تا تۆ،ته‌نیا تۆ بخوێنمه‌وه‌
تا تۆ وه‌ڵامی ئه‌م بێتاقه‌تیه‌ه‌ی دڵم به‌یته‌وه‌
من بڕوام هه‌یه‌ به‌ خۆشه‌ویستیت!! خۆزگه‌ منیش وه‌ک تۆ بتوانم خۆشم بوێی خۆدایه‌
خۆدایه‌
نامه‌وێ له‌ پشت ده‌رگاکانی که‌ به‌ حیکمه‌تی تۆ ئه‌به‌سرێ بمێنم
به‌ شوێن ده‌رگایه‌کم که‌ به‌ ڕه‌حمه‌تی تۆ ئه‌کرێته‌وه‌
خۆدایه‌
ئه‌ی که‌سی بێ که‌سان ،ته‌نیام جێ مه‌هێڵه‌،میهری خۆت له‌ نێو ئه‌م دڵه‌ بچووکه‌م زیندوو که‌
تا له‌گه‌ڵ تۆ هه‌میشه‌ و هه‌رده‌م و هه‌رکات ئارام و ڕزگارم بێ له‌ تۆفانی ژیان
هه‌رچه‌نده‌ گه‌ردوون و مرۆڤه‌کانی بڕێ جار له‌ یاد ئه‌که‌ن بۆ چی ئه‌ژین................به‌حه‌قی ڕه‌حمه‌تت