Free Cursors
هه‌نیسک;
هه‌نیسک
lördag, februari 24, 2007

چاوه‌کانم ئه‌به‌ستم

ئه‌مه‌وێ بۆ جارێکیش بووبێ وه‌ک جاران بم

ئه‌زانی؟سه‌خته‌

چاوه‌کانم ئه‌سوتێن و فرمێسک ڕێگام پێ نادا ووشه‌یه‌کیش بێت بڵێم

ئه‌زانم خۆشه‌ویستی درۆیه‌

ئه‌زانم عه‌شق ئه‌مرێ و

چیتر کات نه‌ماوه‌ بۆ مان
6 Comments:
Blogger amnesia said...
له‌ دوو قه‌ده‌میی ئێره ده‌ژیم، یان ره‌‌نگه له شوێنێكی تر...
ژیانی خۆم ناناسمه‌وه؛ جاری وایه له خۆشم ده‌پرینگێمه‌وه.
له جیهانێكدا ده‌ژیم كه نییه.
ئیتر ‌به‌بێ تۆ من خۆم نیم، كه‌س نیم!
.ئێستا چیتر وشه‌‌ی ئه‌رخه‌وانی نانووسم.. چیتر پێناكه‌نم.. چیتر كه‌س ناوێرێ شۆخیم له‌گه‌ڵ بكا.
ئه‌رێ چۆن ده‌ڵێن "رۆژباش"؟ له‌بیرم نه‌ماوه.. عه‌تری رۆژه خۆشه‌كان كامه بوو؟ چیتر بۆنی ناكه‌م.. به‌ڕاست تامی عه‌شق چۆن بوو؟ ؟ ؟ بریا‌ وه‌‌بیرم هاتباوه..
له‌وه‌تی ‌تۆ ‌منت له‌‌بیر كردووه، ‌من هیچ شتێكم له‌بیر نه‌ماوه!
له دوو قه‌ده‌میی ئێره شتێكم لێ ون بووه: خۆم! منی جاران...
نا، هیچ‌ مه‌ڵێ!
ئه‌و وێنه‌یه؟ من نیم. ... منم؟!
ئه‌و نامانه؟ من نه‌منووسیون. ... من نووسیومن؟!
نازانم ئێستا خه‌ڵك به چ ناوێك بانگم ده‌كه‌ن. به‌م ناو یا به‌و ناو، ئیتر به‌بێ تۆ هیچ بۆم گرینگ نییه كێ بانگم ده‌كا و چۆنم بانگ ده‌كا.
له دوو قه‌ده‌میی ئێره، هه‌وڵم دا بگه‌ڕێمه‌وه؛ هه‌ست و بیرم كه‌مێك رێك بخه‌م، تازه‌یان بكه‌مه‌وه.
دیواره‌کان قه‌راخه‌ و قه‌راخ رۆیشتم. قژم كورت كرده‌وه، ...
به‌ڵام له‌و شتانه‌ی ده‌یكه‌م، له هیچی دڵنیا نیم...
ئێستا چیتر وشه‌‌ی ئه‌رخه‌وانیم به قه‌ڵه‌مدا نایه. چیتر پێكه‌نینم نایه.. به ته‌نیا قسه‌یه‌كی ئه‌م و ئه‌و ده‌ڕه‌نجێم.
ئه‌رێ چۆن ده‌ڵێن "رۆژباش" ؟ له‌بیرم نه‌ماوه.. عه‌تری رۆژه جوانه‌کان كامه‌ بوو؟ چیتر بۆنی ناكه‌م. به‌ڕاست ره‌نگی عه‌شق چۆن بوو؟؟ ؟ خۆزگه‌ وه‌‌بیرم ده‌‌هاته‌وه. .
له‌وه‌تی ئه‌تۆ ئه‌منت له‌بیر چۆته‌وه، ئه‌من هه‌موو شتێكم له‌بیر چۆته‌وه!

Blogger hanisk said...
Den här kommentaren har tagits bort av skribenten.

Blogger hanisk said...
هه‌موو ته‌مه‌نمان سووتاین و ژیاین،به‌ڵام جگه‌ له‌ په‌شیمانی ده‌سکه‌وتێکمان نه‌بوو
نیگای خۆشه‌ویستانمان نه‌دی و نه‌دی
له‌و په‌ڕی حه‌سره‌تا به‌ڕه‌ڵا بووین
که‌چی جگه‌ له‌ خه‌وی په‌ریشانی خه‌ونێکمان نه‌دی

Blogger oryad said...
له ئاسمان دێمه‌وه

له‌وێ

ئه‌ستێره‌كان له‌نێو خۆیاندا هه‌ر باسی تۆ ده‌كه‌ن

Blogger kemalla said...
سلاو

به ریزان مه به ست له کردنه وه ی ئه م ویبلاگه

ناساندنی ویبلاگ نووسانی کوردستانه به یه کتر

هه رکه سیک پیی خوشه ناوی ویبلاگه که ی له م

ویبلاگه دا بلاو بکریته وه با ئه م ویبلاگه لینک بکات

ئیمه ش ناوی ویبلاگه که ی بلاو ده که ینه وه



www.blagnusanikurdistan.blogfa.com

Blogger kemalla said...
سلاو

به ریزان مه به ست له کردنه وه ی ئه م ویبلاگه

ناساندنی ویبلاگ نووسانی کوردستانه به یه کتر

هه رکه سیک پیی خوشه ناوی ویبلاگه که ی له م

ویبلاگه دا بلاو بکریته وه با ئه م ویبلاگه لینک بکات

ئیمه ش ناوی ویبلاگه که ی بلاو ده که ینه وه