Free Cursors
هه‌نیسک;
هه‌نیسک
lördag, maj 31, 2008




ئه‌مشه‌و له‌و شه‌وانه‌یه‌ که‌ دڵم بیری تۆی کردووه‌



سه‌یری هه‌ر شوێنێک ئه‌که‌م جگه‌ له‌ ڕه‌شایی چاوه‌کانی تۆ هیچ شتێکی تر نابینم



ئه‌مشه‌و له‌و شه‌وانه‌یه‌ که‌ حه‌ز ئه‌که‌م سه‌ر بخه‌یته‌ سه‌ر سینگم و هێنده‌ت لایه‌ لایه‌ بۆ بکه‌م تا چاوه‌ جوانه‌کانی تۆ خه‌و دایده‌گرێ



ئه‌مشه‌و حه‌ز ئه‌که‌م لێوم بخه‌مه‌ سه‌ر لێوت و به‌ هه‌ر ماچێک له‌ لێوه‌کانت ته‌مه‌نێ تازه‌ که‌مه‌وه‌



ئه‌مشه‌و ئه‌مه‌وێ تا به‌یانی له‌ نیگاتا وون بم



ڕه‌نگه‌ بتوانم له‌ هه‌ر نیگایه‌کتا ناوێکی تازه‌ بۆ ئه‌م هه‌سته‌م بدۆزمه‌وه‌



ئه‌مشه‌و ئه‌مه‌وێ تا به‌یانی سه‌ر بخه‌مه‌ سه‌ر سینگت



تا به‌ بیستنی هه‌ر ترپه‌یه‌کی دڵت مه‌ست و شه‌یدا بم و شه‌و بکه‌مه‌ به‌یانی


ئه‌مشه‌و ئه‌مه‌وێ پێت بڵێم


بێ تۆ من نه‌ ژیانم ئه‌وێ نه‌ مردن


خۆشم ئه‌وێیت


هه‌ناسه‌که‌م
tisdag, maj 13, 2008



دایکی من ڕۆژت پیرۆز


ویستم تا بۆ دایکی خۆم شیعرێک بڵێم به‌ڵام نه‌متوانی به‌ دروست کردنی هیچ وه‌زن و قافیه‌یه‌کی درۆیی که‌ له‌ ناخما نایه‌ت بنووسم


دواتر که‌س ناتوانێ هه‌تا له‌ شیعریشا بێت باسی دایکی من بکا


ته‌نیا یه‌ک شت هه‌یه‌ بیڵێم دایه‌ گیان ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌


خۆشم ده‌وێی تا ئه‌و کاته‌ی گیان له‌ له‌شما نه‌چووته‌ ده‌ر


تا ئه‌و ساته‌ی ده‌ژیم پێویستیم پێته‌


ئه‌ی میهره‌بانترین مه‌خلوقی ئیلاهی مه‌رگم پێش مه‌رگت که‌وێ


ڕۆژت پیرۆز دایه‌ گیان