Free Cursors
هه‌نیسک;
هه‌نیسک
lördag, maj 31, 2008




ئه‌مشه‌و له‌و شه‌وانه‌یه‌ که‌ دڵم بیری تۆی کردووه‌



سه‌یری هه‌ر شوێنێک ئه‌که‌م جگه‌ له‌ ڕه‌شایی چاوه‌کانی تۆ هیچ شتێکی تر نابینم



ئه‌مشه‌و له‌و شه‌وانه‌یه‌ که‌ حه‌ز ئه‌که‌م سه‌ر بخه‌یته‌ سه‌ر سینگم و هێنده‌ت لایه‌ لایه‌ بۆ بکه‌م تا چاوه‌ جوانه‌کانی تۆ خه‌و دایده‌گرێ



ئه‌مشه‌و حه‌ز ئه‌که‌م لێوم بخه‌مه‌ سه‌ر لێوت و به‌ هه‌ر ماچێک له‌ لێوه‌کانت ته‌مه‌نێ تازه‌ که‌مه‌وه‌



ئه‌مشه‌و ئه‌مه‌وێ تا به‌یانی له‌ نیگاتا وون بم



ڕه‌نگه‌ بتوانم له‌ هه‌ر نیگایه‌کتا ناوێکی تازه‌ بۆ ئه‌م هه‌سته‌م بدۆزمه‌وه‌



ئه‌مشه‌و ئه‌مه‌وێ تا به‌یانی سه‌ر بخه‌مه‌ سه‌ر سینگت



تا به‌ بیستنی هه‌ر ترپه‌یه‌کی دڵت مه‌ست و شه‌یدا بم و شه‌و بکه‌مه‌ به‌یانی


ئه‌مشه‌و ئه‌مه‌وێ پێت بڵێم


بێ تۆ من نه‌ ژیانم ئه‌وێ نه‌ مردن


خۆشم ئه‌وێیت


هه‌ناسه‌که‌م