Free Cursors
هه‌نیسک;
هه‌نیسک
måndag, maj 18, 2009



بیر له‌ تۆ ده‌که‌م تۆیه‌ک که‌ هه‌موو گۆشه‌و که‌ناری دڵمت داگیری عه‌شقی خۆت کردووه‌

بیر له‌ تۆ ده‌که‌م که‌ به‌ نیگایه‌ک نوور ده‌به‌خشی به‌ شه‌وانی تارم

بیر له‌ تۆ ده‌که‌م تۆیه‌ک پڕی له‌ مانای هه‌ست و جوانی

ترپه‌ی دڵمی

تۆ له‌ لام نیت، ئه‌گه‌ر له‌ پاڵیشم بایت دیسان بیرم له‌ تۆ ده‌کرده‌وه‌

نامه‌وێت شاری بیره‌وه‌رییه‌کانم جێ بهێلم چونکه‌ خاوه‌نی تۆیت و عه‌شقی تۆیه‌

بیر له‌ تۆ ده‌که‌م

بڕیارم دا که‌ ده‌ریای دڵم به‌ تۆفانی عه‌شقێکیدی بسپێرم

ئاسمانی چاوه‌کانم به‌خشی به‌ هه‌ور و با

ئاخ که‌ له‌ کۆتایی دیسان عه‌شقی تۆ ده‌ریای تۆفانی دڵم و ئاسمانی هه‌وری چاوه‌کانمی مات و ئارام کرد

دیسان بیر له‌ تۆ ده‌که‌م

دڵم ته‌سلیمی عه‌شقت ده‌که‌م

ده‌زانم کۆچت کرد و ماڵت نا دیار

بیر له‌ تۆ ده‌که‌م چۆن دونیای دڵی من هه‌ر تۆی

ڕۆژ و شه‌و ، ڕه‌ش و سپی، خه‌م و شادی هه‌موو هه‌ر تۆی

بیر له‌ تۆ ده‌که‌م

چاو له‌ کۆتایی سه‌فه‌ری عه‌شق ده‌که‌م که‌ ته‌نها خه‌یاڵی من، له‌ من و له‌ تۆ پێکهاتنی ئێمه‌یه‌
tisdag, maj 12, 2009

ئاره‌زووه‌کانم له‌ ژێر مشتێ خۆڵمێش هێشتا هه‌ناسه‌ ده‌ده‌ن

هێشتا ده‌سوتێن

نه‌سیمی میهره‌بانیت که‌ی ده‌گاته‌ لام ئه‌ی یار؟؟

تۆ چیت له‌ من کرد ئه‌ی عه‌شق؟؟

ده‌مه‌وێت بنوسم به‌ڵام له‌ چی؟له‌ کێ؟ بۆ کێ؟؟؟

ئه‌وا جه‌سته‌م چاوه‌ڕێی تێپه‌ربوونی ساته‌کانه‌ به‌ڵام بۆ بیستنی چ وشه‌یه‌ک؟؟؟

ده‌مه‌وێت له‌ تۆ بنوسم

له‌ نه‌هاتن و بڕیاری ڕۆشتنت

ده‌مه‌وێت بنووسم به‌ڵام ده‌سته‌کانم ده‌له‌رزی

چیت له‌ من کرد ئه‌ی خه‌یاڵ؟؟؟

چیم له‌تۆ ویست که‌وا مه‌حروومم ده‌که‌یت؟؟چیت له‌من ویست و نه‌مکرد بۆت؟؟

خه‌می نه‌بوونیت وه‌ک خووره‌ هه‌موو گیانم ده‌خواو ده‌رمانێ نیه‌ که‌ به‌رامبه‌ری بوه‌ستم

ئاخر تۆ ته‌نها ئو‌مێد و ته‌نها نیازی شه‌وانه‌م بووی

ئه‌مه‌وێت بنوسم

له‌چاوانی ته‌ڕ و دڵێکی پڕ له‌ خه‌م و ئاره‌زوو و نیازی بێهوده‌

هێشتا ده‌سته‌کانم ده‌له‌رزن و ده‌مه‌وێت دڵته‌نگی خۆم به‌ نووسین بڕوێنم

نانوسم که‌ چۆن ده‌تپه‌ره‌ستم

ده‌نووسم که‌ چۆن گیان ده‌ده‌م له‌ ژێر پێت و نامبینی

ده‌مه‌وێت بنوسم به‌ڵام بۆ چی؟؟؟

ده‌زانم که‌ تۆ نه‌خوێندوو نامه‌کانم فڕێ ده‌ده‌یت

چیتر نامه‌وێت بنوسم

نامه‌وێت باسی قه‌ول و سوێنه‌کانت بکه‌م

نامه‌وێ باسی مه‌رگی دڵێکی ساده‌ و پاکت بۆبکه‌م

نامه‌وێت بنوسم که‌ چۆن جێت هێشتم

نامه‌وێت بنوسم که‌ چۆن له‌ بیرت کردم

ده‌زانی؟

هاوڕێکانم ده‌ڵێن که‌ ئه‌گه‌ر له‌ لام نه‌بی پێکه‌نین له‌ رووما ئه‌نیشێ

ده‌ڵێن گه‌ر لام نه‌بی دووباره‌ دێته‌وه‌ یادم که‌ به‌هاریش وه‌رزێکه‌

ده‌ڵێن گه‌ر له‌ بیرم نه‌بی ئه‌وا ژیانم خۆش ده‌بێ

به‌ڵام تۆ خۆت لێم مه‌شاره‌وه‌ توخوا

ئه‌وان وا ده‌ڵێن به‌ڵام من هێشتا هه‌موو وه‌رزه‌کان لام پاییزه‌

هێشتا دڵم بارانیه‌ و گریان شه‌وانه‌ قورگم ده‌گرێ

هێشتا له‌ نه‌بوونیتا بێ ده‌سه‌ڵات و سه‌رگه‌ردانم

هێشتا ده‌سته‌کانم ده‌سته‌کانتی ده‌وێ

هێشتا سه‌یری هه‌ر شوێنێ ده‌که‌م تۆ ده‌بینم

هه‌ر ده‌نگێ ده‌بیستم وا ده‌زانم ده‌نگی تۆیه‌

هێشتا به‌ ده‌نگی هه‌ر هه‌نگاوێک که‌ دێت ڕاده‌چلکێم و، وا ئه‌زانم تۆیت هاتوویت

هێشتا له‌ خۆشه‌ویستیتا ئازار ده‌کێشم

توخوا بڕۆ و چیتر مه‌گه‌ڕێوه‌ ناو خه‌یاڵم

بڕۆ و دوور به‌ له‌ من

چیتر نامه‌وێت بیر له‌ تۆ بکه‌م و شه‌و بکه‌مه به‌یانی

چیتر نامه‌وێ به‌ عه‌شقی تۆوه‌ بژیم

بڕۆ و دوور به‌ له‌ عه‌شق
بڕۆ دوور به‌ له‌ من
بڕۆ دور به‌ ئه‌ی یار
ئه‌ی خه‌رابترین یار ‌