بیر له تۆ ده‌که‌م تۆیه‌ک که هه‌موو گۆشه‌و که‌ناری دڵمت داگیری عه‌شقی خۆت کردووه
بیر له تۆ ده‌که‌م که به نیگایه‌ک نوور ده‌به‌خشی به شه‌وانی تارم
بیر له تۆ ده‌که‌م تۆیه‌ک پڕی له مانای هه‌ست و جوانی
ترپه‌ی دڵمی
تۆ له لام نیت، ئه‌گه‌ر له پاڵیشم بایت دیسان بیرم له تۆ ده‌کرده‌وه
نامه‌وێت شاری بیره‌وه‌رییه‌کانم جێ بهێلم چونکه خاوه‌نی تۆیت و عه‌شقی تۆیه
بیر له تۆ ده‌که‌م
بڕیارم دا که ده‌ریای دڵم به تۆفانی عهشقێکیدی بسپێرم
ئاسمانی چاوه‌کانم به‌خشی به هه‌ور و با
ئاخ که له کۆتایی دیسان عه‌شقی تۆ ده‌ریای تۆفانی دڵم و ئاسمانی هه‌وری چاوه‌کانمی مات و ئارام کرد
دیسان بیر له تۆ ده‌که‌م
دڵم ته‌سلیمی عه‌شقت ده‌که‌م
ده‌زانم کۆچت کرد و ماڵت نا دیار
بیر له تۆ ده‌که‌م چۆن دونیای دڵی من هه‌ر تۆی
ڕۆژ و شه‌و ، ڕه‌ش و سپی، خه‌م و شادی هه‌موو هه‌ر تۆی
بیر له تۆ ده‌که‌م
چاو له کۆتایی سه‌فه‌ری عه‌شق ده‌که‌م که ته‌نها خه‌یاڵی من، له من و له تۆ پێکهاتنی ئێمه‌یه