Free Cursors
هه‌نیسک;
هه‌نیسک
lördag, mars 04, 2006

له‌ ڕۆژه‌ وه‌ ڕۆیشتووه‌ تۆراوه‌ دڵی من
هه‌ر چه‌ند ئه‌گه‌رێم بێ سه‌ر و شوێن ماوه‌ دڵی من
ئاخۆ به‌ چ شاخێكه‌وه‌ گیرساوه‌ دڵی من
یاخود به‌ چ داخێكه‌وه‌ سووتاوه‌ دڵی من
ئه‌و هه‌مده‌می غه‌م خوار و نه‌دیمی منه‌ یاڕه‌ب
ئه‌و مه‌حره‌بی ئه‌سرار و قه‌دیمی منه‌ یاڕه‌ب
ئه‌و گه‌وهه‌ری شه‌هواری و یه‌تیمی منه‌ یاڕه‌ب
كه‌وتۆ ته‌ چ به‌حرێكه‌ وه‌ خنكاوه‌ دڵی من
مه‌جنونی دوو گێسووی چ له‌یلایه‌كه‌ ئاخۆ
یاوامیقی جادووی چ عه‌زرایه‌كه‌ ئاخۆ
دیوانه‌ی ئاهووی چ سه‌حرایه‌كه‌ ئاخۆ
كام چیهره‌ په‌ریی دیوه‌ كه‌ ترساوه‌ دڵی من
ئه‌تلێته‌وه‌ گاهێ به‌ خه‌یاڵی خه‌توو خاڵی
ئه‌خولێته‌وه‌ گاهێ به‌ چرای شه‌وقی جه‌ماڵی
نازانێ ئه‌گه‌ر چۆنه‌ به‌ ده‌ست ده‌رده‌وه‌ حاڵی
وه‌ك پووش و په‌لاَشێكه‌ به‌ده‌م باوه‌ دڵی من
له‌و چۆڵ بیابانه‌ ئه‌بێ یاوه‌ری كێ بێ
یا به‌و كه‌ژو كێوانه‌وه‌ سه‌و داسه‌ری كێ بێ
یا له‌ت له‌ت و ئه‌ڤگاری موژده‌ی ده‌ستی كێ بێ
چۆن ماوه‌ ‌ له‌ سه‌د لاوه‌ كه‌ كوژراوه‌ دڵی من
بۆ چی نه‌ڕژێ سه‌بای سروشكم وه‌كو باران
بۆچی وه‌كو یه‌عقوب نه‌بمه‌ شوهره‌ی شاران
له‌و یوسفه‌ پرسیم له‌ بێگانه‌ و له‌ یاران
هه‌رگیز نیه‌ سۆراخی له‌ هیچ لاوه‌ دڵی من
بۆ خۆم بگریم یان بۆ نه‌فسی په‌رده‌دڕاوی
یا بۆ جگه‌ری كون كون و سه‌د پاره‌ كراوی
چی كردووه‌ یاڕه‌ب كه‌ خه‌و خواردن وئاوی دایم
غه‌م و بێداری و خوێناوی یه‌ دڵی من
چیكه‌م چی بڵێم بۆ دڵه‌كه‌م كاری یه‌ ده‌ردم
شاهێدی منن مووی سپی و جیهره‌ی زه‌ردم
خۆڕای نی یه‌ ناڵه‌ی گه‌رم و ده‌می سه‌ردم
هه‌ڵبه‌ت به‌لاَیه‌كه‌وه‌ ئالاَوه‌ دڵی من