![](http://photos1.blogger.com/blogger/4763/1649/320/lover_20.jpg)
پێشکه‌ش به تۆ* شێته دڵشووشه که‌م
به قه‌د هه‌موو که‌ون خۆشم ده‌وێی
به‌قه‌د جوانی
به قه‌د ده‌ریا
به قه‌د بێده‌نگی دره‌خت
به قه‌د نه‌رمی پێستی حه‌ریر
خۆشم ئه‌وێی
خۆشم ئه‌وێی
به قه‌د مه‌رگی خۆم
چه‌نده حه‌زم له مه‌رگه ئه‌وه‌نده خۆشم ئه‌وێی
به قه‌د جوکه‌ی چۆله‌که‌کانت
به قه‌د ئازاری شه‌وان
به قه‌د چریکه‌ی به‌یانان
به قه‌د ته‌نهایی من و تۆ
به قه‌د گه‌وره‌یی من و تۆ
به قه‌د تۆ
جونکه تۆ
هه‌موو ماناکانی ئه‌ی یار
هه‌موو ئازاره‌کانی ئه‌ی شه‌و
تۆی یاری شه‌و
تۆی شه‌وی من
تۆی من
منی خه‌یاڵ
خه‌یاڵ