له چاوانتا خۆشه‌ویستی ئه‌بینم که سه‌یرم ئه‌که‌ی به نیگای چاوت
دڵ هاوار ئه‌کا ، بانگ ئه‌کا ناوت
له چاوانتا خۆشه‌ویستی ئه‌بینم
بێ نیگای چاوت من ره‌ش بینم
له پڕدێت و ده‌ست ئه‌دا له ده‌ستم
ته‌زووی خۆشه‌ویستی ئه‌هێنێ به له‌شم
که نزیک ئه‌که‌وێته‌وه له لێوه‌کانم
بانگی ئه‌که‌ن شێتانه ماچه‌کانم
که ئه‌مگرێ به توندی له باوه‌شیا
هه‌ست ئه‌که‌م ته‌نها من هام له به‌هه‌شتا
که دوورم لێت دڵ بێ قه‌راره
شه‌ونخونی ئه‌کێشم خه‌و لێم حه‌ڕامه
دوباره سه‌ر ئه‌نێمه‌وه سه‌ر سه‌رینم
به‌زه‌ییم دێته‌وه به‌م دڵه‌ی پڕ برینم
لونا