Free Cursors
هه‌نیسک;
هه‌نیسک
torsdag, juni 22, 2006
تۆ به‌ نه‌سیمی به‌هاری
به‌ بۆنی گوڵه‌باخه‌کان
به‌ ده‌نگی سێحراوی باڵی که‌وه‌کان
تۆ به‌ هه‌ناسه‌ی ته‌ڕو پاکی په‌ڕه‌ی گوڵ
به‌ میهره‌بانی باران
تۆ له‌و سه‌ری زۆڵمه‌ت
له‌ گه‌ڵ ده‌سته‌یه ک په‌روانه‌
به‌ پشکۆتنی باخه‌ بچوکه‌که‌م که‌ مه‌سته‌ به‌ بۆنی تۆ
تۆ ئه‌ی ئارامی گیانم
ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌
ده‌گه‌ڕێیه‌وه‌ ناو ده‌رون و جه‌سته‌م
دووباره‌ ده‌سته‌ جوانه‌کانت له‌ نێو ده‌ستما ده‌بینم
دووباره‌ هه‌ست به‌ بوونت ده‌که‌م
دووباره‌ به‌ نیگاکانت هه‌ست به‌ گوناهه‌کانم ده‌که‌م ،به‌ڵآم له‌ هه‌مان کاتا هه‌ست به‌ دڵنیایی ده‌که‌م
دڵنیاییه‌ک که‌ که‌سی تر پێم نابه‌خشێ تۆ نه‌بی
ئه‌ی تاقانه‌ترین هاوده‌م وه‌ره‌وه‌
وه‌ره‌وه‌ که‌ به‌ڕاستی بیرت ده‌که‌م
بیری ده‌نگه‌ به‌سۆزه‌که‌ت
پێکه‌نینه‌ سێحراوییه‌که‌ت
به‌س ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێ هیچیتر تۆ رۆیشتی کوێرت کردم،هیچ جوانییه‌ک نابینم
بێ تۆ نه‌ گوێم له‌ ده‌نگی بولبوله‌ و نه‌ گوڵه‌باخه‌کان ده‌بینم
بێ تۆ من کوێرێکم ،هیچ جوانیه‌ک نابینم
بیری ده‌که‌م تۆخوا وه‌ره‌
باشه‌ بۆ تۆ منت جێ هێشت؟
ئه‌ی من بۆ کێ قسه‌ بکه‌م؟ده‌ردی دڵم بۆ کێ بکه‌م؟
تۆ ڕۆیشتی و من مامه‌وه‌
ته‌نهای ته‌نها له‌ گه‌ڵ کۆڵێک فرمێسک و ژان
وه‌ره‌ تۆخوا
قه‌ڵه‌م بگره‌ به‌ ده‌سته‌وه‌
بنوسه‌ بۆم
بڵێ پێم که‌ جێگات خۆشه‌
بڵێ پێم که‌ تۆ ئازادی
بڵێ پێم که‌ خه‌مت نیه‌ ته‌نها خه‌مت دووری منه‌
تۆخوا وه‌ره‌
بگه‌ڕێوه‌
بیرت ده‌که‌م بێده‌نگ مه‌به‌
چاوه‌ڕێتم،تۆ نه‌هاتی ئه‌مجار من دێم
دڵنیا به‌ وه‌کو شێتێک به‌ ناو کوچه‌و کۆڵانه‌کانی خه‌یاڵم
به‌ره‌و لات دێم
خۆشم ده‌وێی بیرت ده‌که‌م
3 Comments:
Blogger messtan said...
slllaw hanisk gian,
hiwadarm sarkawto bit,cwan anusit bellam hemuy xeme.zor gryam zor,bochi abe fermesku jan zedeter bet le pekanin o shadi?to azizm ,to xem mexo ke rojek de pebkani,shadi bkai sama bkai .bo roshtn kat kam mawa ,rojek deto baraw lay aw ball degriiiii w baraw amezi hellfriiiiiiiiiiiiiiii

Blogger pshtiwan said...
سڵاو به‌رێزه‌که‌م دوای رێزو سڵاوم بۆت له‌ناخی دڵمه‌وه‌ پربه‌دڵ ده‌ست خۆشیت لێ ده‌که‌م ئومێد ئه‌که‌م نمونه‌ت هه‌ر زۆر بێت به‌رێزه‌که‌م نازانم به‌رێزت به‌س شعری حور ئه‌نوسی یان وه‌زن و قافیه‌ش به‌راستی پێم خۆشه‌ بزانم من خۆم شعر ئه‌نوسم به‌س ئه‌وه‌نیه‌ بڵێم شاعرم من شاعر نیم به‌س حه‌زی شعرم هه‌یه‌ هه‌میشه‌ گوێ له‌ شعر ئه‌گرم ئه‌خوێنمه‌وه‌ له‌ کۆتایده‌ به‌ چوار دێره‌ شعری خۆم ماڵئاوایت ڵێده‌که‌م
منم ئێسته‌ ته‌نهاو ته‌نها هاوبه‌شی خه‌مه‌کانی تۆ
ئه‌ی ڤینۆسی هه‌مو جوانان بێ تۆ دارێکی بێ چرۆم

خۆشه‌وستیت له‌نێو دڵمه‌ هێند گه‌وره‌یه‌ بێ سنوره‌
چی بنوسم بۆ وه‌سفی تۆ باورکه‌ هێشتا مه‌غدووره‌

له‌گه‌ڵ رێزم بۆت یه‌زیزه‌که‌م ده‌ستت خۆش بژیت

Blogger hanisk said...
slaw kak peshtiwan o mastan barez,supas bo harduktan ka textakani mn axwennawa,,
messtan gyan bo away ka rojek ba lay aw bgam abe lam dunyaya namenm.kak peshtiwan gyan dastt xosh bo am honrawa jwanat herbji u sarkawtu bi..kak pshtiwan gyan mn sha3er nim away dashinusem wshakani naw delma ka denma sar aw bloge.balam to dasti nusinet basha bardawam ba ,,mn la waznu qafiya nazanm awanay danusem nazanm nawishi bnem chi,honrawa?yan paxshan?ba har hal sopas bo hardulatan u sarkawtentan awatema