Free Cursors
هه‌نیسک;
هه‌نیسک
måndag, juni 09, 2008

نزایه‌کی که‌وتوی سه‌ر شه‌قام
بۆ: دوعا
“هاوارێک له‌ کاتی ته‌سلیمکردنی ئه‌شقه‌ به‌به‌رد کراوه‌که‌ی”
ئه‌و پیاسانه‌ی له‌ پێش ماڵمانا ده‌یکردن
نه‌سیمی ئێواران وردی نه‌ده‌کرنه‌وه‌ گۆرانی.
ئه‌و،

له‌و کاته‌وه‌ که‌ خۆربریسکه‌ی هێنا له‌ ملوانکه‌ی “الله ڕکبر” ه‌که‌ی
بووه‌ هێما،
له‌ ناخیشما قریشکه‌ی تاووسێک
فڕاندمیه‌ ئاسمان و
خستمیه‌ باوه‌شی شتێکی تر
که‌ دایکم نه‌بوو.
ده‌ستی هانام به‌رزکردنه‌وه‌ له‌ حزووری ئاگرا:
“ئه‌ی خوا،
ئه‌ی مه‌له‌کی تاووس،
ئه‌م چیرۆکه‌ قه‌ده‌ری چ دۆزه‌خێکه
‌وا به‌ ناوچه‌وانی رۆژانمه‌وه‌؟”
ئه‌و رۆژه‌ی حه‌شاماتی ئیماندار به‌هاوار هاوار هاتن و
پرچڕاکێشیان کردمه‌ ناو سوپایه‌ک توڕه‌یی،
سوپایه‌ک له‌ سمێل و ریش،
که‌ بۆنی ئاره‌قه‌و تووڕه‌یی له‌ بن هه‌نگڵیان ده‌تکا.
ئه‌وان ،
وه‌ک ئازاری رقێکی میژوویی له‌ دڵیانا بێ
وه‌ک هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵۆیه‌ک
بۆ فڕاندنی فرسه‌تی تۆڵه‌ی گریانێکی ئه‌به‌دی
ئه‌هاتن و شه‌قیان له‌ سکم ده‌دا.
به‌رده‌کان سه‌ره‌تا بچوک بوون، به‌ڵام:
• که‌ به‌ر پشتم ده‌که‌وتن، تونێلێکیان هه‌ڵده‌کۆڵی هه‌تا دڵم.
• که‌ به‌ر سکم ده‌که‌وتن، چه‌پۆکی ئه‌هریمه‌ن بوون بۆ خه‌ونی مناڵه‌کانی داهاتوم.
• که‌ به‌ر سه‌ریشم ده‌که‌وتن، بریقه‌ی بێده‌نگییه‌کی خوایی بوو، بانگی ده‌کردم.
ئه‌و ساتانه‌ی به‌رد که‌مده‌بوونه‌وه‌
هاوار و گریه‌ی پیاوان
پرسیارێکی هه‌ڵواسراوی وێڵ بوو:-

بۆ واده‌که‌ن؟ چییان ده‌وێ له‌ جه‌سته‌ی من؟

- بۆ کراسه‌که‌م هه‌ڵئه‌ده‌نه‌وه‌ و وێنه‌ی رانه‌کانم ئه‌گرن؟
جار جار بیرم ئه‌کرده‌وه‌:

ئێستا ئه‌میری کوردان له‌گه‌ل سواره‌ جوامێره‌کانی

ده‌ووری ئه‌و حه‌شاماته‌ ئه‌ده‌ن و نایه‌ڵن بمکوژن

نامه‌وێ بمرم

،مردن ئازاری زۆره‌ و

خۆشه‌ویستم چاوه‌ڕێمه‌.
بیرم ئه‌کرده‌وه‌:

یان کوڕێک له‌ کوڕانی گه‌ڕه‌ک باوه‌شم پیا ئه‌کا و

لێیان ئه‌پاڕێته‌وه‌ که‌ له‌جییاتی من له‌و بده‌ن.
بیرم ئه‌کرده‌وه‌:یان پیرێک له‌ پیرانی ئیمان

عه‌ساکه‌ی هه‌ڵئه‌بڕێ و ئه‌ڵێ:

- مه‌له‌کی تاووس تووڕه‌ مه‌که‌ن

- مه‌له‌کی خۆشه‌ویستی ناتوانێ ئازاری کچان ببینێ.
یان پیرێک هاوار ئه‌کا:

- نه‌یه‌ڵن ئه‌و نه‌فسه‌ ده‌رچێ.
بیرم ئه‌کرده‌وه‌:

یان شێخێک پاش ئه‌وه‌ی

ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی نێوچه‌وانم ده‌بینێ

ده‌ستی له‌ پشتێنه‌که‌ی دێنێته‌ ده‌ر.
شێخێک ئه‌ڵێ:

- سێ به‌رد و سێ شه‌ق و سێ مستی که‌ی پیاکێشن و با به‌س بێ.
ئه‌گه‌ر چاوم ئه‌کرده‌وه‌ده‌نگه‌ ده‌نگ و هاوار هاوار بوو

چاوه‌کان سوور بوون

ته‌ڕایی تفه‌کان ئه‌که‌وتنه‌ سه‌ر روومه‌ت و ناو ده‌مم

تریشقه‌ی ئازارێکی تر له‌ ناوچه‌وانمه‌وه‌ ئه‌هات و

گه‌رمایی فیچقه‌ی خوێنێکی فرۆشراو ئه‌هات و

له‌پڕ وه‌ک وورده‌ کانیله‌ له‌ شوێنی تره‌وه‌شه‌قامه‌ قیرتاوه‌که‌یان سوور ده‌کرد.
بۆنی خوێنم نه‌کردبوو

بۆنی خوێن ده‌فته‌رێکی به‌زه‌یی توڕدراو بوو

هه‌رکه‌سه‌ چیرۆکی لاپه‌ڕیه‌کی هه‌تک ئه‌کرد

بۆنی خوێن،

تاقه‌ په‌یامی توڕه‌یی ئه‌و جه‌معه‌ بووبۆ زیاتر تۆقاندنم.
له‌وێوه‌ بێده‌گی زیاتر باوه‌شی پیا ئه‌کردم،

هه‌ناسه‌کانم به‌ گرمه‌ی بلۆکێکی دڵڕه‌ق کورتتر ئه‌بوونه‌وه‌،

خه‌یاڵه‌کانیشم ئه‌بوونه‌ شه‌ماڵی ئامێزی زوڵمێک که‌ به‌س خۆم ئه‌مبینی.


له‌وێوه‌،

گه‌نجانی شار

رووه‌و ئاوێنه‌ی عه‌شقه‌ شاراوه‌کانیان ئه‌بوونه‌وه

‌له‌ پێش شکاندنی مومیای ئاڵتونی ئه‌و عه‌شقه‌ی مناخۆیان تووڕه‌تر ئه‌نواند

هه‌ر له‌وێ،

زه‌مه‌نیان کورتکرده‌وه‌ بۆ زه‌مه‌نی تێکشکانی جه‌سته‌،

“جوانیی جه‌سته‌یان تێکئه‌شکان ئه‌وانه

‌”مه‌له‌کی تاووسیش له‌ ئاوێز ناشرینییا سه‌رگه‌ردان،

ئه‌وان هه‌ر هاواریان ئه‌کرد کاتێک

پۆلێک فریشته‌ ده‌ستیان دایه‌ باڵه‌کانم

ئه‌وان هه‌ر هاواریان ئه‌کرد کاتیێک

من دامه‌ شه‌قه‌ی بال